ئەلحەدەس : پەیامەکەی لاریجانی لە لوبنان "ڕەتکردنەوەی چەک داماڵینی حێزبۆڵڵا" بوو.

ئەلحەدەس : پەیامەکەی لاریجانی لە لوبنان "ڕەتکردنەوەی چەک داماڵینی حێزبۆڵڵا" بوو.
پەیامی کورد   ...   ئەلحەدەس : پەیامەکەی لاریجانی لە لوبنان "ڕەتکردنەوەی چەک داماڵینی حێزبۆڵڵا" بوو.

كاناڵی ئەلحەدەس بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هەرچەندە سەفەری عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی بە "زمانی دیپلۆماسی" كراوە، بەڵام ناوەڕۆکەکەی ئەو "ئەمنیەتی" بووە و ناوبراو “ووشەی ڕەمزی"ی دیاریکراوی بۆ حیزبۆڵڵا نەهێناوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لاریجانی لە دیدارەکانی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە "حیزبۆڵڵا بەشێک لە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ە" و بە ناردنی پەیامی "ئێمە لێرەین" بۆ نەیارانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە، دژایەتی تارانی بۆ لە چەك داماڵینی حیزبۆڵڵا ڕاگەیاند.

سەرچاوەکانی ئەلحەدەس ناونیشانی سەردانەکەی لاریجانی یان بە "ڕەتکردنەوەی چەک داماڵینی حیزبۆڵڵا" وەسف کردووە و ڕایانگەیاندووە کە پەیامەکەی ناوبراو بۆ "هەموو کەسێک کە پێویستە ببیسێت" ئەوە بوو: "شەڕ یان گفتوگۆ لەگەڵ ئێمە".

لەم سەفەرەدا لاریجانی سەردانی شوێنی ناشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی كوژراوی حیزبۆڵڵای کرد و بە ئەندامانی ئەو گرووپەی ڕاگەیاند کە کۆماری ئیسلامی دەستوەردان لە کاروباری ووڵاتانی دیکە ناکات، بەڵکوو هەمیشە پشتیوانی لە "ڕەوتی مقاومەت" دەکات.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە