ناتانیاهوو : توانای سڕینەوەی غەززەمان هەبوو، بەڵام ئامانجی ئێمە لەناوبردنی حەماس بوو

پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : توانای سڕینەوەی غەززەمان هەبوو، بەڵام ئامانجی ئێمە لەناوبردنی حەماس بوو
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە لێدوانەکانی ئەم دواییەیدا ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێزی تەواوی بۆ "سڕینەوەی غەززە لەسەر نەخشە هەبوو" بەڵام بڕیاریداوە تەنها حەماس بکاتە ئامانج.
ناوبراو بە بەراوردکردنی دۆخی غەززە بە بۆردومانی درێسدنی ئاڵمان لە جەنگی جیهانی دووەم لەلایەن هاوپەیمانانەوە، گوتی: دەمانتوانی بە هەمان شێوە غەززە بۆردومان بکەین کە درێسدنیان بۆردومان کرد، بەڵام نەمانکرد.
ناتانیاهوو جەختی لەوە کردەوە کە شەڕی ئێستای ئیسرائیل تەنیا لە دژی گرووپی تیرۆریستی حەماس نییە، بەڵکوو کۆماری ئیسلامی و گرووپە نیابەتییەكانیشی لەو شەڕەدا دەکاتە ئامانج.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




