دان پێدانانی حەسەن ڕۆحانی، ئەندازیاری شکست خواردووی بەرجام ; دانووستان لەگەڵ ئەمریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا پێویست و واجبە

پەیامی کورد ... دان پێدانانی حەسەن ڕۆحانی، ئەندازیاری شکست خواردووی بەرجام ; دانووستان لەگەڵ ئەمریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا پێویست و واجبە
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، لە ووتارێکدا لەگەڵ كۆمەڵێك لە ڕاوێژکارەکانی خۆی، بە ئاماژە بە بارودۆخی ووڵات دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل، خوازیاری چاکسازی بەرفراوان لە بوارەکانی سیاسەتی دەرەوە، پێكهاتەی ئیتلاعاتی، ڕاگەیاندن و پەیوەندی نێوان حکوومەت و گەل بوو.
ڕۆحانی كە لەگەڵ بەشێك لە ڕاوێژکارەکانی خۆیدا قسەی دەكرد، جەختی لەسەر پێویستی پتەوکردنی پێوەندی ئێران لەگەڵ جیهان و پێداچوونەوە بە ڕێبازی سیاسەتی دەرەوەی ئێران کردەوە و ووتی : “کەم کردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا ئەگەر لە بەرژەوەندی ئێمەدایە، ئەو نە تەنها كێشەیەكی نییە، بەڵکوو بۆ ئێمە پێویست و واجبە.”
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




