ترامپ : ئه‌ورووپا پاره‌ی ناردنی چه‌ك بۆ ئۆكراین دابین ده‌كات

پەیامی کورد ... ترامپ : ئه‌ورووپا پاره‌ی ناردنی چه‌ك بۆ ئۆكراین دابین ده‌كات
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێنجشه‌ممه دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌ورووپا پاره‌ی ناردنی چه‌ك بۆ ئۆكراین دابین ده‌كات و ده‌شڵێت، "ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌یه‌وێت بگه‌نه ڕێككه‌وتن بۆ كۆتایی هێنان به ململانێیەكان له ئۆكراین ".
دۆناڵد ترامپ له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا ووتی، "پێم وایه سه‌رۆك پووتین پێی خۆشه ڕێككه‌وتنێك ببینێت تایبه‌ت به‌ململانێی ووڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكراین ".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا له ئالاسكا كه بڕیاره ئەمڕۆ هەینی به‌ڕێوه‌بچێت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش ده‌بێت، به‌ڵام پێ ده‌چێت كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م كه ڤلادێمیر زلێنسكی له‌خۆده‌گرێت "گرینگتر بێت".
ووتیشی، "سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پووتین هه‌یه، پێم وایه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش ده‌بێت، به‌ڵام گرینگ‌ترین كۆبوونه‌وه‌ش، دووه‌م كۆبوونه‌وه ده‌بێت كه پلانمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پووتین و زلێنسكی سێ قۆڵی كۆببمه‌وه".
ترامپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، "ڕه‌نگه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی ئه‌ورووپا (بۆ لووتكه‌ی سێ قۆڵی) بانگهێشت بكه‌ین، ڕه‌نگه نه‌بێت، نازانم جارێ".
ترامپ ئاشكراشی كرد، "ئه‌ورووپا پاره ده‌دات بۆ ناردنی چه‌كی ئه‌مریكی بۆ ئۆكراین، جه‌نگی ئۆكراین شه‌ڕی سه‌رۆك بایدن بو نه‌ك كاروباری من".
ترامپ به ڕوونی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ری بیركردنه‌وه له كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا له داهاتودا ڕه‌ت ناكاته‌وه، وه‌ك به‌شێك له ڕێككه‌وتنه‌كانی په‌یوه‌ست به ئۆكراین.





