پێنج زیندانی سیاسی مەحكووم بە لەسێدارەدان دوای گواستنەوەی دڕندانەیان بۆ شوێنێکی نادیار بە زۆرەملێ بێسەروشوێن دەکرێن 

پێنج زیندانی سیاسی مەحكووم بە لەسێدارەدان دوای گواستنەوەی دڕندانەیان بۆ شوێنێکی نادیار بە زۆرەملێ بێسەروشوێن دەکرێن 
پەیامی کورد   ...    پێنج زیندانی سیاسی مەحكووم بە لەسێدارەدان دوای گواستنەوەی دڕندانەیان بۆ شوێنێکی نادیار بە  زۆرەملێ بێسەروشوێن دەکرێن 

بە ووتەی خوشکی ئەکبەر (شاهروخ) دانشوەرکار، لە ١٥ی گەلاوێژی ئەمساڵەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەم زیندانییە سیاسییە و چوار زیندانی دیکە بە ناوەکانی پوویا قوبادی، وەحید بەنی عامریان، محەممەد تەقوی سەنگ دێهی، و بابەک عەلیپوور لەبەردەستدا نییە.

ئەم زیندانییانە كە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، پێش ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی نادیار، بە مەبەستی مەرگ ئازار و ئەشكەنجە و لێدانی زۆر كراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گواستنەوانە بەبێ ئاگاداری کەس وکار و پارێزەرەکانیان كراوە و هیچ دەسەڵاتێکی فەرمی ووڵامدەر نییە. ئەزموونەکانی ڕابردوو نیشان دەدەن کە ئەم جۆرە دیارنەمانانە زۆرجار لەگەڵ لەسێدارەدانی کتوپڕ یان کوشتنی حكوومەتی لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە. بێدەنگی دام ودەزگاگەلی قەزایی و ئەمنیەتی و هەروەها بێ هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، گڵۆپی سەوزی بە کۆماری ئیسلامی داوە تا ئەو ڕەفتارە نامرۆڤانەیە بەبێ تێچوون ئەنجام بدات.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە