ئەمریكا سزای بە سەر سێ کەشتی و خاوەنەکانیان بە هۆی گواستنەوەی نەوت بۆ حووسییەکان سەپاند

ئەمریكا سزای بە سەر سێ کەشتی و خاوەنەکانیان بە هۆی گواستنەوەی نەوت بۆ حووسییەکان سەپاند
پەیامی کورد   ...   ئەمریكا سزای بە سەر سێ کەشتی و خاوەنەکانیان بە هۆی گواستنەوەی نەوت بۆ حووسییەکان سەپاند

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سزای سێ کەشتی و خاوەنەکانیان دا كە دەستیان هەبووە لە گواستنەوەی بەرهەمە نەوتی و گازییەکان بۆ حووسییەکان کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی یەوە پاڵپشتی دەکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتەکە، سزاکان دوو کۆمپانیای کەشتیوانی کە لە دوورگەکانی مارشال تۆمارکراون و کۆمپانیایەک کە لە مۆریس تۆمارکراوە، كردووەتە ئامانج. 

کەشتییە سزادراوەکان بۆ گواستنەوەی نەوت و گاز بۆ بەندەری ڕاس عیسا کە لەژێر كۆنتڕۆڵی حووسییەکان دایە بەکارهێندراون.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە