کاسبکارێکی “شووتی”بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار دەبێت

پەیامی کورد ... کاسبکارێکی “شووتی”بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار دەبێت
بە گوێرەی زانیارییەکان کاسبکارێکی “شووتی” خەڵکی شاری دیواندەرە سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەر بە پارێزگای سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆتۆبانی ساوە -تاران بە سەختی بریندار دەبێت .
ناسنامەی ئەم کاسبکارە “ئاکۆ ئەلتافی”، خەڵکی شاری دیواندەرە ڕاگەێندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە گوللە تەقەیان لەم هاووڵاتییە کردووە و لە مل و سكی بە سەختی بریندار دەبێت .
ناوبراو بۆ چارەسەر گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی شاری ساوە و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە بەشی چاودێری تایبەت دا خەوێندراوە.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




