ناتانیاهوو : باشترین ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، ڕێککەوتنێک هاوشێوەی لیبی یە

ناتانیاهوو : باشترین ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، ڕێککەوتنێک هاوشێوەی لیبی یە
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : باشترین ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، ڕێککەوتنێک هاوشێوەی لیبی یە

شەوی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ جارێکی دیکە و لە هەڕەشەیەکدا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی، خوازیاری کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو.

بێنیامین ناتانیاهوو هاوکات لەگەڵ بەرەوپێش چوونی وتووێژەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ووتارێکدا ووتی: "تەنیا یەک ڕێککەوتن بەسوودە ئەویش ڕێککەوتنێکە کە هەموو ژێرخان و بەرنامە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی کۆ بکاتەوە، هاوشێوەی ڕێكکەوتنێک کە ساڵی ٢٠٠٣ لە نێوان لیبی و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە بەرنامە ناوکییەکانی ئەم ووڵاتە هاتە ئاراوە".

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە شەوی ڕابردوو بۆ جارێکی دیکە ڕێگەنەدانی بە تاران بۆ دەست پێڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی دووپات کردەوە ووتی: "هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بە شێوەیەک بێت کە بەربەست بخاتە پێش گەشەی بەرنامە مووشەکییەکانی تاران و ئەویش هاوشێوەی بەرنامە ئەتۆمییەکان ڕابگرێت".
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە