سێنتکام : زیاتر لە ٨٠٠ پێگەی حوسییەکان لە یەمەن کراونەتە ئامانج

سێنتکام : زیاتر لە ٨٠٠ پێگەی حوسییەکان لە یەمەن کراونەتە ئامانج
پەیامی کورد   ...   سێنتکام : زیاتر لە ٨٠٠ پێگەی حوسییەکان لە یەمەن کراونەتە ئامانج

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ''سێنتکام'' ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ''لە سەرەتای دەستپێکردنی عەمەلیاتی ''ڕاف ڕایدێر''، سێنتکام زیاتر لە ٨٠٠ پێگەی سەربازی حووسییەکانی کردووەتە ئامانج.''

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو ئۆپراسیۆنانە زیاتر بە بۆردومانی ئاسمانی ئەنجام دراون، سەدان میلیشیای حووسی و ژمارەیەک لە فەرماندەکان لەوانە بەرپرسانی باڵای مووشەکی و دڕۆنەکانی ئەو گرووپە کوژراون".

سێنتکام زیادی کردووە، ئەو دامەزراوانەی کە کرانە ئامانج بریتی بوون لە چەکی پێشکەوتووی وەک مووشەکی بالستیک، مووشەکی کرووزی دژە کەشتی، سیستەمی درۆنی کە لە هێرشە تێرۆریستییەکانی حووسییەکان بۆ سەر هێڵەکانی کەشتیوانی نێودەوڵەتی بەکار دەهێندران.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە