ئەورووپا بە تووندی هەڕەشە لە ئێران دەکات

ئەورووپا بە تووندی هەڕەشە لە ئێران دەکات
پەیامی کورد   ...   ئەورووپا بە تووندی هەڕەشە لە ئێران دەکات

هەڕەشەی ئەورووپا بە زیندووکردنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران لە ئەگەری لەبەرچاونەگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەورووپا لە دانووستانەکاندا 

ژان نوئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی دا بە ئامادەبوونی ڕافائێل گرووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، سێ ووڵاتی ئەورووپی (فەرەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا) ئامادەن لە ئەگەری لەبەرچاونەگرتنی بەرژەوەندییە ئەمنییەكانی ئەورووپا لە دانووستانەكانی ئێران و ئەمریكا، بە چالاككردنی میكانیزمی ماشە، هەموو سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران بگەڕێننەوە.

بارۆ بە ئاماژەدان بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئێران لە بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی بەرجام تێپەڕیوە و بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ووڵاتەکە بەرەو بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی هەنگاو دەنێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەورووپا پشتیوانی لە دانوستانەكانی ئێستا دەکات، بەڵام هەر ڕێککەوتنێک دەبێت گەرەنتی ئەوە بکات کە ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە