ئەمریکا جارێکی تر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ئەمریکی و دوو تابعیەت : گەشت بۆ ئێران مەکەن !

ئەمریکا جارێکی تر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ئەمریکی و دوو تابعیەت : گەشت بۆ ئێران مەکەن !
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا جارێکی تر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ئەمریکی و دوو تابعیەت: گەشت بۆ ئێران مەکەن !

لە تازەترین كاردانەوەی واشینتۆن بۆ سیاسەتی سەرکوتكەرانەی کۆماری ئیسلامی، تمی بروس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە هاووڵاتییانی ئەمریکی و دوو تابعیەتی ئاگادار كردەوە كە خۆیان لە سەفەرکردن بۆ ئێران بەدوور بگرن!

ڕۆژی پێنجشەممە، بروس بە ئاماژەدان بە کردنەوەی پێگەی تایبەتی ئاگادارکردنەوەی سەفەر بۆ ئەمریکییەکان لە ئێران، ڕایگەیاند؛
 "وەک زۆر جار ووتوومە گەشتکردن بۆ ئێران مەترسیدارە. هۆشدارییەکانمان بە ڕوونی لەسەر ئەم پلاتفۆرمە بەردەستە. گەشت بۆ ئێران مەکەن!"

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدا دەرچووە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە سیاسەتی بە بارمتەگرتنی هاووڵاتییانی بیانی و دوو تابعیەت وەک ئامرازێکی موزایەدەی سیاسی بەردەوامە؛ كارێك کە تەنانەت هاوپەیمانەکانی پێشووی ڕۆژئاوای ترساندووە..

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە