فەرماندەی تۆپخانەی حیزبۆڵڵا لە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان کوژرا

فەرماندەی تۆپخانەی حیزبۆڵڵا لە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان کوژرا
پەیامی کورد   ...   فەرماندەی تۆپخانەی حیزبۆڵڵا لە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان کوژرا

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە "محەممەد جەمال موراد" فەرماندەی باڵای تۆپخانەکانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا لە ناوچەی کەنار دەریا لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی "مەنسووری" لە باشووری لوبنان کوژراوە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا جەختی لەوە کردەوە کە موراد بە پلەی یەکەم بەرپرسیار بووە لە هێرشە مووشەکی و تۆپخانەکان بۆ سەر باکووری ئیسرائیل لە چەند مانگی ڕابردوودا و خەریکی بونیاتنانەوەی تواناکانی تۆپخانەیی حیزبۆڵڵا لە ناوچەكانی کەنار دەریا بووە.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە