٢٢ ناوەندی بانکی پەیوەندیدار بە سوپای قودسی ڕێژیمی ئێران سزا دران

٢٢ ناوەندی بانکی پەیوەندیدار بە سوپای قودسی ڕێژیمی ئێران سزا دران
پەیامی کورد   ...   ٢٢ ناوەندی بانکی پەیوەندیدار بە سوپای قودسی ڕێژیمی ئێران سزا دران

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، بەهۆی هاوکاری لە فرۆشی نەوتی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی سزاکانی ئەمریکادا، سزای خستە سەر ٢٢ کۆمپانیا و ناوەندی دامەزراو لە هۆنگ‌کۆنگ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و تورکیا.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو ناوەندە سزادراوانە، پارەی کۆکراو لە سایەی نەوتی ڕێژیمی ئێرانیان لە ڕێگای جیاواز و تۆڕی شاراوەوە گەیاندووەتە گرووپە نیابەتییەکانی هاوکاری سوپای قودس لە ناوچەکە.

"ئێسکات بێسنێت" وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران داهاتی نەوتی ووڵات سەرفی خەڵکی ئەو ووڵاتە ناکات بەڵکوو دەیکاتە تێچووی چەکوچۆڵ و هێزی مووشەکی و ئەتۆمی خۆی.
 

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە