دزەکردنی زانیاری : ئایا ئۆرانیۆمی پیتێندراوی کۆماری ئیسلامی لە ژێر داروپەردووی نەتەنز و فۆردۆدا ماوەتەوە؟

دزەکردنی زانیاری : ئایا ئۆرانیۆمی پیتێندراوی کۆماری ئیسلامی لە ژێر داروپەردووی نەتەنز و فۆردۆدا ماوەتەوە؟
پەیامی کورد   ...   دزەکردنی زانیاری : ئایا ئۆرانیۆمی پیتێندراوی کۆماری ئیسلامی لە ژێر داروپەردووی نەتەنز و فۆردۆدا ماوەتەوە؟

لە کاتێکدا هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی بابەتێکی گەرمی ئەمنیەتی جیهانە، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران پێش هێرشەکان، ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی لە شوێنەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان لانەبردووە.

جەختیشی لەوە کردەوە : “ڕەنگە ئێران هێشتا دەستی بە سایتی ئیسفەهان بگات، بەڵام گواستنەوەی ماددە ئەتۆمییەکان لەوێوە ئێستا زۆر قورسە”.

هاوكات سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەکی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بەشێک لە ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لە کاتی هێرشەکان دا لەناوچوون، بەڵام بەشێکی بەرچاو هێشتا لە دەستی کۆماری ئیسلامی دایە. نیکۆلا لێرنەر زیادی کرد: ئێمە ئێستا نیشانەگەلێكمان لە شوێنی لە شوێنی چاودێری ئەو كۆگایانە هەیە.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە