ڕێگری لە مووشەکێکی حووسییەكانی یەمەن لە لایەن ئیسڕائیل ەوە

پەیامی کورد ... ڕێگری لە مووشەکێکی حووسییەكانی یەمەن لە لایەن ئیسڕائیل ەوە
بەرەبەیانی پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، حووسییەکانی یەمەن مووشەکێکیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد، ئەمەش تەنیا چەند ڕۆژێک دوای دەست پێکردنی زنجیرەیەک هێرش بۆسەر حووسییەکانی یەمەن بووە كە لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەكرێن.
ڕاشیگەیاند "لە ڕێگەی سیستەمی بەرگرییەوە ڕێگرییان لە مووشەکەکە کردووە."
لە پۆستێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سوپای ئیسرائیل نووسیویەتی: "هێزی ئاسمانی سوپا ڕێگری لە مووشەکێک کرد کە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، بەو هۆیەوە زەنگی ئاگادارکەوە لە هەندێک ناوچەی ئەو ووڵاتە لێدراوە".
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




