تاوانێکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیسپانیا

پەیامی کورد ... تاوانێکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیسپانیا
دادگای باڵای ئێسپانیا، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دەست تێدابوون لە هەوڵی کوشتنی "ئالخاندرۆ ویدال کوادراس" سیاسەتمەداری دیاری ئێسپانیایی و جێگری پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا تۆمەتبار کردووە.
ویدال کوادراس بە شێوەی ئاشکرا پشتیوانیی لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی دەکرد، بۆیە لە ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ لە مەدرید، کرایە ئامانجی هێرشێکی چەکدارانەی ماتۆڕسوارێکی نەناسراو.
ناوبراو هەرچەند لەم هێرشە ڕزگاری بوو، بەڵام بەسەختی سەر و شەویلکەی بریندار بوون.
دادوەری پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکە بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە، هەوڵێکی بەرنامەبۆداڕێژراو بە ئامانجی سیاسی و بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە پشتوانییەکانی ویدال کوادراس لە ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی بووە.
"ئالخاندرۆ ویدال کوادراس" کە لە نێوان ساڵەکانی ١٣٨٨ هەتا ١٣٩٣ جێگری پارلەمانی ئەورووپا بووە، زۆر جار هۆشداری دابوو کە ڕێژیمی ئێران، هەڕەشە بۆ سەر ئەمنییەتی ئەورووپایە و پاش ئەو هێرشەش بە ڕاشکاوای کۆماری ئیسلامیی بە بەرپرس لەم تێرۆرەدا زانی.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




