ئەمریکا هۆشداری دەدات

ئەمریکا هۆشداری دەدات
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا هۆشداری دەدات

ئەمریکا هۆشداری دەدات : هەڕەشەی تیرۆرکردنی ترامپ بۆ کۆماری ئیسلامی بێ تێچوون نابێت | سیناتۆر جیم ڕیش: چاوەڕوانی سزای زیاتر بن

سیناتۆر جیم ڕیش، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، بە شێوەیەكی زارەکی هێرشی کردە سەر حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بەهۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە ژیانی سەرۆکی ئەمریکا و هاووڵاتیانی دیکەی ئەمریکا کردووە.

ناوبراو ووتی :؛ "ئەم هەڕەشانە قبووڵ کراو نین و بەپێچەوانەی ئەوەی بەرپرسانی تاران پێیان وایە، نابێتە هۆی پاشەکشەکردنمان. ئەمریکا ئەم کارانە بە هێرش بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێت و ووڵامی دەداتەوە".

سیناتۆر ڕیش هەروەها هۆشداری دا لەوەی واشنتۆن ئامادەیە سزای زیاتر بەسەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دا بسەپێنێت، لەنێویاندا ئەو ڕۆحانیانەی کە فتوای كوشندە زەمینەی تیرۆرکردن دادەنێن.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە