ئەمریکا هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکانی دەریای سوور ئیدانە دەکات

ئەمریکا هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکانی دەریای سوور ئیدانە دەکات
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکانی دەریای سوور ئیدانە دەکات

ئەمریکا بە تووندی ئیدانەی دوایین هێرشی حووسییەکانی کرد بۆ سەر دوو کەشتی بارهەڵگری مەدەنی لە دەریای سوور کە بەهۆیەوە سێ دەریاوان کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون و لە ئەنجام دا کەشتییەکیش بە تەواوی لەناوچوو.

لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاو کراوەتەوە، تامی بروس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشەکانی سەر ئێم ڤی ماجیک سیز و ئێم ڤی ئیتەرنیتی سی بە "هێرشی تیرۆریستی ئیستفزازی حووسییەکان" ناساند. 
بروس ووتی : ئەم هێرشانە هۆکارێک دەبن بۆ مەترسی بەردەوامی یاخی بووانی حووسییەکانی سەر بە ئێران لەسەر ئازادی کەشتیوانی و ئاسایشی ئابووری و دەریایی ناوچەکە.

ڕاشیگەیاند "ئێمە بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و کەشتییە بازرگانییەکان لە هێرشە تیرۆریستییەکانی حووسییەکان، کە دەبێت هەموو ئەندامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیدانەی بکەن."

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە