سێ تونێل، یەک شەو، یەک چاکسازی ؟ | داخستنی تونێلەکانی پایتەخت لە یەک کاتدا و گومانەكانی پشت پەردە

سێ تونێل، یەک شەو، یەک چاکسازی ؟ | داخستنی تونێلەکانی پایتەخت لە یەک کاتدا و گومانەكانی پشت پەردە
پەیامی کورد   ...   سێ تونێل، یەک شەو، یەک چاکسازی ؟ | داخستنی تونێلەکانی پایتەخت لە یەک کاتدا و گومانەكانی پشت پەردە

لە کاتێکدا کە پایتەخت لە نێو قەیرانی ئەمنیەتی و ناڕەزایەتییەكاندایە، شارەوانی تاران ئێوارەی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە هەر سێ تونێلی گرینگی شارەکە- تەوحید، نیایش و ئەمیرکەبیر- هاوكات لە کاتژمێر ٢٤:٠٠ بۆ ٥:٠٠ دادەخرێن؛ بە بیانووی "کارەکانی چاککردنەوە و چاودێری و قەبارەدانانی ئامێرەکان".

بەڵام ئەم بڕیارە بێ وێنەیە کە لە ساڵیادی تاوانی ١٨ی پووشپەڕ و ڕاپەڕینی خوێندکاران لە گەڕەکی زانکۆ ڕوودەدات، زۆر گوماناوییە و جێگای سەرنجە.

بۆچی پێویستە سێ تونێلی سەرەکی لە تاران پێویستیان بە چاککردنەوەی دەست بەجێ لە یەك كات دا هەبێت؟

ئایا ئەمە سیناریۆیەکی ئەمنییە بۆ گرتنی ڕێگا سەرەکییەکان لە ئەگەری ناڕەزایەتییەکان ؟ یان ئامادەکارییەک بۆ ئۆپراسیۆنەکانی ناو حکوومەت و گواستنەوە نهێنییەكان؟

ئایا ئەمە تەنها "چاکسازی یانە"، یان "مانۆرێکی ئەمنی شاراوە"یە کە خۆی لە خزمەتگوزاری شارستانی دا پۆشیوە؟

هەروەها چالاکوانان بە ئاماژەدان بە ڕەفتاری هاوشێوە پێش ڕووداوە ئەمنییەكان، هۆشدارییان داوە لەوەی کە گیرانی هاوکات و هەماهەنگی سێ تونێلی ستراتیژی ناتوانێت تەنیا بەڕێکەوت یان تەکنیکی بێت.

لە ووڵاتێکدا کە بێ متمانەیی بە حکوومەت گەیشتووەتە لوتکە، تەنانەت تەعمیراتێكی سادەش بۆنی ئۆپراسیۆنێکی شاراوە لێدێت.
 

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە