سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی جبەخانەی حیزبۆڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند

سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی جبەخانەی حیزبۆڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند
پەیامی کورد   ...   سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی جبەخانەی حیزبۆڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند

ئەفیخای ئەدرەعی، ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشکرای کرد، "سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچەی بابل لە باشووری لوبنان، لە ئەنجامدا حسێن عەلی مەزهەر، بەرپرسی جبەخانەی کەرتی زەهرانی یەکەی بەدری حیزبۆڵڵای لوبنانی کوشت."

ئەدرەعی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو بەرپرسە لە چوارچێوەی بەرپرسیارییەتییەکەی، پلانی هەڵدانی چەندین مووشەکی بۆ سەر هێزەکان و ووڵاتی ئیسرائیل داناوە، هەروەها لەم دوایی یانەش دا هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی یەکەکانی تۆپخانەکانی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان داوە."

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتیشی، "چالاکییەکانی حسێن عەلی مەزهەر پێشێلکردنی ئاشکرای لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە، هەروەها ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ووڵاتەکەی."

هەروەها ڕۆژی سێشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی تەرابلۆس لە باکووری لوبنان، ئەندامێکی دیاری حەماسیان کردووەتە ئامانج.
 

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە