فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی "شاهد-١٣٦" دەکەوێتە دەستی ئۆکراین

پەیامی کورد ... فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی "شاهد-١٣٦" دەکەوێتە دەستی ئۆکراین
میدیاکانی ئۆکراین و ئیسرائیل ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی "شاهد-١٣٦" کە لە دەستی سوپای ڕووسیادا بوو، بە سەلامەتی بە دەستی هێزەکانی ئۆکراین كەوتووە و ئێستا لە دەستی شارەزایانی ناتۆ بۆ پشکنین و ئەندازیاری پێچەوانە. دایە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی شاهد کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەرهەم هێندراون و ڕادەستی ڕووسیا کراون، لە سەرەتای شەڕی ئۆکراین لە چەندین ئۆپەراسیۆنی دژ بە ژێرخانی ئەو ووڵاتەدا کەڵکیان لێ وەرگرتووە. شارەزایانی سەربازی ڕۆژئاوا لە مێژە دەیانەوێت نموونەیەکی سالم لەم فرۆکە بێفڕۆکەوانانە بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی بە ووردی شیکاری ئەو تەکنۆلۆژیایە بکەن کە تێیدا بەکارهێنراون.
ئێستا ناتۆ بە دەست بەسەرداگرتنی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دەرفەتێکی بێ وێنەی بۆ پشکنین لە ئاستی تەکنۆلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی و هاوکارییەکانی لەگەڵ سوپای ڕووسیا دۆزیوەتەوە؛ پرسێک کە دەتوانێت لێکەوتەی گرینگی ئەمنی و هەواڵگری و سیاسی هەبێت.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




