فەڕەنسا : دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە

پەیامی کورد ... فەڕەنسا : دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە
نیکۆلاس لێرنەر، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەشێک لە کۆگاکانی ئۆرانیۆمی ئێران کە زۆر پیتێندراون بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەناوچوون، بەڵام شوێنی ئەو کۆگایەی ماونەتەوە و تا ئێستا نادیارە.
لێرنەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا ووتی : هەموو لایەنەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دوای چەند مانگێک لە هێرشە ئاسمانییەکان پاشەکشەیان پێکرا.
ووتی : پاریس ئاماژە بۆ شوێنی کۆگای ئۆرانیۆمی ئێران کە زۆر پیتێندراوی ئێران هەیە، بەڵام شوێنەکەی پشتڕاست ناکرێتەوە تا ئەو کاتەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان نەگەڕێتەوە بۆ ئێران.
کاربەدەستانی ئەورووپایی ڕاپۆرتیان دا هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، تارانیان توورە کردووە و سەرکردەکانی ئێران زیاتر ئارەزوو بۆ بەدەست هێنانی بۆمبی ئەتۆمی دەکەن.





