واڵ ستریت ژۆرناڵ : کاتێكی گونجاوە بۆ گۆڕینی ڕێژیم لە ئێران

پەیامی کورد ... واڵ ستریت ژۆرناڵ : کاتێكی گونجاوە بۆ گۆڕینی ڕێژیم لە ئێران
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بە ناونیشانی “کاتی گونجاوە بۆ گۆڕینی ڕێژیم لە ئێران دا”، نووسیویەتی; بارودۆخی ئێستای کۆماری ئیسلامی بە جۆرێکە کە ئەگەری “گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پێکهاتەی دەسەڵات دا” لە جاران گونجاوترە.
لە یاداشتەكەدا هاتووە ئەمریکا دەبێ لە ئەزموونی شەڕی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ فێربێت، بەڵام دۆخی ئێستای ئێران زیاتر لە دۆخی عێراق لە ساڵی ١٩٩١ دەچێت؛ کاتێک لاوازییە پێکهاتەییەکانی حکوومەتی سەدام ڕێگەی بە ئەمریکا دا ئامانجە ستراتیژییەکانی بە کەمترین تێچوون بەرەوپێش ببات.
هەروەها ئاماژە بە لاوازییە ناوخۆیی یەکانی ئێران، فشارە ئابوورییەکان، ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان و زیادبوونی پەراوێزە نێودەوڵەتییەكان كراوە و، بە ڕەخساندنی “دەرفەتێکی ژێئۆپۆلێتیکی بێ وێنە” بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەڵسەنگاندووە.
ڕۆژنامەكە لە کۆتایی دا جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەم قۆناغەدا گۆڕانی ڕێژیم نەک تەنیا لە بەرژەوەندی خەڵکی ئەو ووڵاتەیە، بەڵکوو بە قازانجی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و جیهان یشە.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




