ورمێ : دەست بەسەر كردنی نۆ هاووڵاتی بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ ئیسڕائیل

پەیامی کورد ... ورمێ : دەست بەسەر كردنی نۆ هاووڵاتی بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ ئیسڕائیل
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مێهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفازادە، كە لە ئەندامانی دوو بنەماڵە و خەڵکی گوندی «نۆجەوان» سەر بە سۆمای برادۆستن، بە شێوەیەكی تووندوتیژانە لە ورمێ دەست بەسەرکران.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سوپای پاسداران ئەم هاووڵاتیانەیان پاش لێدانێکی زۆر دەست بەسەر و دواتر بۆ یەکێ لە دەست بەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە تاران گواستووەتەوە.
ئەم سەرچاوە زیادی کرد کە، ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مێهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفا زادە بە « هاوکاری ئیسرائیل» تۆمەتبار کراون.
بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم ٩ هاووڵاتییە، هەتا ئێستا لە دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراوان زانیارییەک لە بەردەست دا نییە.





