سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی دهۆك كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی دهۆك كۆبووه‌وه
رۆژی چوارشه‌ممه 29ی تشرینی یەکەمی 2025، له شاری دهۆك، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی شاری دهۆك كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به ره‌وشی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له كوردستان و عێراق، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ساڵی 1991 له كاتی راپه‌ڕین كه‌س بیری له هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌كرده‌وه و ئێمه باسمان له هه‌ڵبژاردن كرد. ئەوەشی دووپاتی كرده‌وه کە پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵك و هاووڵاتی هه‌بووه و پارتی هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تا دوا هه‌ڵبژاردن هه‌ر یه‌كه‌م بووه.
هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پارتی هه‌میشه خۆی به به‌رپرسیار زانیوه و هیچ كاتێك له به‌رپرسیارییه‌تی ڕاینه‌كردووه و بهرپرسیاریهتیشی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی كه‌س، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیارییه‌تی خه‌ڵكی دیكه‌شی هه‌ڵگرتووه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست كه دوای هه‌ڵبژاردن، دۆخه‌كه باش ببیت و بگۆڕدرێت و هیوای خواست كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رۆك بارزانی دووباره سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانه‌كان و نه‌ناردنی مووچه و سه‌لماندییان كه بۆ هیچ شتێك سهردانانهوینن
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا سه‌رۆك بارزانی باسی له ده‌ستووری عێراق كرد و رایگه‌یاند ئه‌و ده‌ستووره وه‌ك خۆی جێ به‌جێ بكرێت زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. هه‌ر له‌سەر بابه‌تی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك گرینگی خۆی هه‌یه و ده‌بێ ئه‌مجاره‌ش هێز و گه‌وره‌یی پێگه‌ی پارتی نیشانی هه‌مووان بده‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش ویژدانی هه‌بێت، ده‌زانێت مه‌سه‌له‌ی پاراستن و ئه‌ركی پاراستنی كوردستان له ئه‌ستۆی كێیه و ده‌شزانێت ئه‌و خزمه‌ته‌ی له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی و خزمه‌تگوزاری و ئاسایش و سه‌قامگیری و ئابووری و بوژانه‌وه و پێش خستنی ژێرخانی كوردستان و پڕۆژه‌ی ستراتیژی و پێش خستنی كه‌رتی رێگه‌وبان و گه‌شتیاری كراوه، پارتی كردوویه‌تی كه ئه‌مانه به ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتوون . هه‌روه‌ها باسی له پاراستنی ئاو و گرینگی پڕۆژه‌ی به‌ندئاو و پۆنده‌كان كرد كه بۆ داهاتووی كوردستان له بواری ئاودا گرینگی زۆریان هه‌یه و خه‌ڵك له داهاتوودا ده‌زانێت كه چ كارێكی گه‌وره كراوه .
فه‌رهه‌نگ و كلتوری پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوو و له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی له شانازیكردن به‌م فه‌رهه‌نگه مه‌زنه له كوردستان و زیاتر چه‌سپاندن و به‌رده‌وامیدان به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه .
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی باسی له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان كرد به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و هیواشی خواست هه‌رچی زووتره حكوومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت.
سه‌رۆك بارزانی داواشی كرد كه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئارامی و هێمنی و دوور له تووندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە