سەرۆك بارزانی سەردانی كەلها نزاركێی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی سەردانی كەلها نزاركێی کرد
ڕۆژی سێشەممە 28ی تشرینی یەكەمی 2025 لە شاری دهۆك سەرۆك مەسعوود بارزانی سەردانی (كەلها نزاركێ)ـی كرد.
لەو سەردانەدا كە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكوومی یاوەری سەرۆك بارزانی بوون، سەرۆك بارزانی (كەلها نزاركێ)ـی بەسەر كردەوە كە یەکێکە لە نیشانەکانی مەزلوومیەتی گەلی کوردستان، لەوێدا لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقدا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانمان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە ئازار دراون و شەهید و ئەنفال کراون و بڕیارە ئەو شوێنە ببێتە مۆزەخانەیەکی نیشتیمانی بۆ زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدان و ئەنفال کراوان. لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لە پڕۆسەی نۆژەن كردنەوە و هەنگاوەكانی بوونی (كەلها نزاركێ) بە مۆزەخانەیەكی مێژوویی و نیشتیمانی ئەنفال ئاگادارکرایەوە. هەروەها سەرۆك بارزانی فاتیحەی بۆ گیانی ئەو شەهیدانە خوێندەوە كە لەو شوێنەدا بەدەستی ڕژێمی بەعس لە قۆناغی هەشتەمی ئەنفالدا شەهید كران.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە