نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی دامەزراندنی کۆماری تورکیا کرد
پەیامی کورد ... نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی دامەزراندنی کۆماری تورکیا کرد
ھێمن ھەورامی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ١٠٢ ساڵەی کۆماری تورکیا لە ھەولێر کرد.
ئێوارەی چوارشەممە ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی، ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کونسووڵخانەی تورکیای کرد کە بەبۆنەی ١٠٢ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا سازیان کردبوو.
ھێمن ھەورامی وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە سەرۆک کۆمار و گەل و حکوومەتی تورکیا لە ڕێگەی ئێرمان توپچوو کونسوڵی گشتی تورکیا، جەختی لە بەردەوامی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ھەمەلایەنەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.
