مەسروور بارزانی و شێخ نەهرۆ جەختیان لە داکۆکی کردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و شێخ نەهرۆ جەختیان لە داکۆکی کردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان، جەختیان لە گرینگی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە.
چوارشەممە، 29ـی تشرینی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرینگی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.
