ڕۆمانی "سنووری بێ سا" بە زاراوەی کەلهوڕی لە ئەمریکا چاپ و بڵاو بۆوە
پەیامی کورد ... ڕۆمانی "سنووری بێ سا" بە زاراوەی کەلهوڕی لە ئەمریکا چاپ و بڵاو بۆوە
ڕۆمانی "سنووری بێ سا" لە نووسینی ژیان جیهانفەرد نووسەری شابادی و دانیشتووی ووڵاتی ئاڵمانیا لەلایەن وەشانخانەیەکی نێونەتەوەیی یەوە لە ئەمریکا چاپ و بە شێوەی جیهانی بڵاو کرایەوە.
وەشانخانەی نێونەتەوەیی "کامێن نەوڤەکەیشێن" ئەمریکی سەبارەت بە ناساندنی ئەو ڕۆمانەوە نووسیویەتی:"ئەو چیرۆکە لە سنوورە کێشەلەسەرەکانی نێوان ئێران و عێراقە، شوێنێک کە جیهانفەرد بە پێنووسێکی قووڵ و سوورێئاڵ، ڕاستی کوردستانی هاوچەرخی وێنا کردووە؛ بەرهەمێک لەنێوان جیهانی ئەدەبی کافکا و کۆندرا، لەبارەی مرۆڤ، ڕەنج و سنوور".
"ڕۆمانی سنووری بێ سا" یەکەمین کتێبی ئەدەبی کەلهوڕییە کە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی و "چیا پەرویزپوور" وەرگێڕانەکەی گرتووەتە ئەستۆ.
چیا جیهانفەرد نووسەر و توێژەری خەڵکی شەهئابادی کرماشانە و لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی و ئەندامی ئەنجوومەنی پێنووسی ئاڵمانە و هەروەها لە بەشی فیلمسازی زانکۆی "میوونشێن"دا خوێندوویەتی.