ترامپ : هەر ووڵاتێک نەوت لە ئێران بکڕێت مافی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا نییە

ترامپ : هەر ووڵاتێک نەوت لە ئێران بکڕێت مافی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا نییە
پەیامی کورد   ...   ترامپ : هەر ووڵاتێک نەوت لە ئێران بکڕێت مافی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا نییە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر نەوتی ئێران، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە هەر لایەنێک نەوت لە ئێران بکڕێت مافی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا نابێت.

دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووت سۆشیال لە دەقێکدا بە ناوی "ئاگادارکردنەوە: دەبێت دەست بەجێ هەموو کڕینی نەوت یان بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان لە ئێران ەوە بوەستێندرێت".
ناوبراو زیادی کرد: هەر ووڵاتێک یان کەسێک کە تەنانەت بڕێکی کەم لە نەوت یان بەرهەمی پترۆکیمیایی لە ئێران بکڕێت، دەست بەجێ سزای لاوەکی بەسەردا سەپێندراوە. "ئەو کەسانە یان ووڵاتانە بە هیچ شێوەیەک و لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگەیان پێنادرێت بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا بکەن".
هۆشدارییەکەی ترامپ دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خولی چوارەمی دانووستانەکانی نێوان تاران و واشینتۆن دێت لە ڕۆژی شەممەدا. هەروەها دانووستانەکانی هەینی ئێران لەگەڵ سێ ووڵاتی ئەورووپایی هەڵوەشاوەتەوە و دواخراوە.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە