واژووی ڕێككەوتنی نێوان ئەمریکا و ئۆکراین سەبارەت بە سامانە سرووشتییەکان

پەیامی کورد ... واژووی ڕێككەوتنی نێوان ئەمریکا و ئۆکراین سەبارەت بە سامانە سرووشتییەکان
دوابەدوای دانووستانە درێژخایەنەكانی نێوان واشینتۆن و کیێڤ، ئەمریکا و ئۆکراین ڕێککەوتنێکی بێ وێنەیان واژوو کرد کە گەرەنتی دەست ڕاگەیشتنی ئەمریكا بە سامانە سرووشتییەکانی ئۆکراین لە بەرامبەر پاڵپشتی ئەمنی و وەبەرهێنان لە ئاوەدانکردنەوەی ووڵاتەکەدا كراوە.
سکات بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕێککەوتنەکەی بە هەنگاوێکی گەورە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو ووڵات وەسف کرد.
بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، "سندووقی وەبەرهێنانی ئاوەدانکردنەوەی ئەمریکا و ئۆکراین " دادەمەزرێت، کە دەبێتە هۆی خێراترکردنی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئۆکراین بە بەکارهێنانی سەرچاوە و شارەزای هەردوولا.
بێسنت لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هاوکارییە نەک هەر بەشدارە لە خۆشگوزەرانی ئابووری ئۆکراین ، بەڵکوو پابەندبوونی هاوبەشی هەردوو ووڵات بۆ ئاشتییەکی بەردەوام نیشان دەدات.





