سەرۆکی حکوومەت و شاندێکی تایلەند گفتوگۆیان سەبارەت بە چەند پرسێکی تایبەت کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت و شاندێکی تایلەند گفتوگۆیان سەبارەت بە چەند پرسێکی تایبەت کرد
سێشەممە ٢٩-٤-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تایلەندی بە سەرۆکایەتی دوسیت ماناپان ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە کرد.
لە دیدارەکەدا کە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاووتوێ کرا.
شاندەکە خواستی برەودان بە ھاوکاری ھاوبەش و ھاوئاھەنگی و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرھێنان و گەشتوگوزار و خوێندن تەندرووستی و بەدیجیتاڵ کردن دووپات کردەوە.





