پارێزگاری قەزوین پێشوازی لە پارێزگاری ھەولێر کرد

پارێزگاری قەزوین پێشوازی لە پارێزگاری ھەولێر کرد
پەیامی کورد   ...   پارێزگاری قەزوین پێشوازی لە پارێزگاری ھەولێر کرد

سێشەممە ٢٠٢٥.٤.٢٩، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و شاندێکی یاوەری، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی پارێزگای قەزوین ی کرد و لەلایەن محەممەد نەوزەری، پارێزگاری قەزوین و جێگرانی پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی باڵای شارەکە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری قەزوین، وێڕای بەخێرھێنان، جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و بە ھێزکردنی جمووجۆڵی بازرگانی ھەولێر و قەزوین کردەوە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری ھەولێر، وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی جمووجۆڵی بازرگانی، ھیوای خواست بە ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتری بەڕێزیان، ڕێوشوێن و میکانیزمی پەیویست بە پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان ھەولێر و قەزوین، بەرەوپێش چوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ.

پاشان بەفەرمی بانگھێشتی پارێزگاری قەزوینی کرد بۆ سەردانیکردنی ھەولێری پایتەخت و لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری قەزوین بە سوپاسەوە بانگھێشتنامەکەی قبووڵکرد.

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە