لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بازرگانان پێك هاتووه

پەیامی کورد ... لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بازرگانان پێك هاتووه
به‌ڕێوبه‌ری گشتی بازرگانی ده‌ڵێ "جێبه‌جێكردنی سیسته‌مێكی نوێ، كێشه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵای بازرگانانی هه‌رێم درووست كردووه، لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه پێكهاتووه."
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ڕایگه‌یاند "حكوومه‌تی فیدراڵ سیسته‌می (كیۆئاڕ)ی له‌نێوان بازگانی نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق داناوه، جووڵه‌ی بازرگانی سست كردووه، چوونكه به‌پێی سیسته‌مه‌كه ئه‌و بازرگانانه‌ی كه‌لوپه‌لو كاڵا له‌ڕێگه‌ی توركیاوه هاورده ده‌كه‌ن، نابێت باره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان داگرن، به‌ڵكوو ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ بچێته پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، ئه‌وه‌یش بازرگانانی دڵگران كردووه و ئه‌ركێكی قورسیان بۆ درووست بووه و كاریگه‌ری كردووته سه‌ر جووڵه‌ی بازرگانی و سستی پێوه دیاره."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ووتیشی "لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكهاتووه و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ دانوستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، تا كێشه‌ی سیسته‌می كیۆئاڕ چاره‌سه‌ر بكرێت و بازرگانان بتوانن وه‌ك پێشتر كاڵاكانیان بگوازنه‌وه بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق."
نه‌وزاد شێخ كامیل ڕوونی كرده‌وه "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاڵای هاورده‌كراو له‌لایه‌ن بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان، چوونكه ناكرێت به هیچ بیانوویه‌ك ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی كاڵاكانیان بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه بازرگانان پێویستیان به ئاسانكاری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی زیاتر گه‌شه بكات."
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




