مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا کرد

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا کرد
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا کرد.

سێشەممە ٢٩-٤-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: "پیرۆزبایی لە مارک کارنی دەکەم بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی کەنەدا."

سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: "چاومان لەوەیە کە لە سایەی سەرکردایەتیتان دا، پەرە بە ھاوبەشی و پەیوەندییە پتەوەکانی نێوان گەلەکانمان بدەین، پابەندیی‌ کەنەدا بە سەقامگیری جیھانی جێگەی بایەخی زۆری ئێمەیە."

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە