ڕاگەێندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ەوە

پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت، لە ئەنجامی دوو ھێرشی درۆنی گرووپێکی تیرۆریستی، پێنج پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای دھۆک بریندار بوون.
دەقی ڕاگەێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان:
دووشەممە و سێشەممە بەیانی گرووپێکی تیرۆریستی، لە دوو ھێرشی جیاوازدا، بە درۆن بنکەکانی ھێزی پێشمەرگەیان لە سنووری پارێزگای دھۆک کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە بریندار بوون.
بارودۆخی بریندارەکان باشە و پێشمەرگەکان ئامادەن بە ئیرادەیەکی پۆڵایین بەرپەرچی ھەرجۆرە پیلان و ھێرشێکی ناحەزان بدەنەوە.
لە کاتێکدا کە پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و کۆنفرانسی یەکیتی لایەنە کوردستانییەکان لە ڕۆژئاوا و پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم خەریکە بە ئەنجام دەگات، ھەندێ لایەن و گرووپ ھەوڵ دەدەن پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن.
ئێمە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم ھێرشە تیرۆریستییانە، ھۆشداری دەدەینە ھەموو ئەو گرووپ و لایەنانەی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج.
ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئامادەن بۆ کاردانەوەی گونجاو بەرامبەر بە ھەر ھێرشێکی تێکدەرانە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




