سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی یەکیتی جیهانی زانایانی موسڵمانان کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی یەکیتی جیهانی زانایانی موسڵمانان کرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکیتی جیھانی زانایانی موسڵمان کۆبوونەوە، ھاوکات ھەردوولا جەختیان لە پێویستی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و بەھێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان گەلانی ناوچەکە کردەوە.
سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکیتی جیھانی زانایانی موسڵمان کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
ھاوکات ھەردوولا جەختیان لە پێویستی پاراستنی ئاشتی وئارامی و سەقامگیری و بەھێزکردنی گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی لەنێوان گەلان و پێکھاتەکانی ناوچەکەدا کردەوە.





